٥ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٥٨
نوێژی هەینی لە سەرانسەری پارێزگاکانی ئێران ڕاگیرا

سەرۆکی لیژنەی پلانڕێژی نوێژی هەینی ئێران وتی: بە گوێرەی پەسەند کراوی لیژنەی نەتەوەیی بەرەنگاریی کۆرۆنا، ئەم حەوتە نوێژی هەینی لە هیچ ناوەندێکی پارێزگاکانی ئێران بەڕێوەناچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حوجەتولئیسلام حاج عەلی ئەکبەری، ڕایگەیاند: بۆئەوەی پێشگیری بکرێت لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم حەوتەیە نوێژی هەینی لە هەموو ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران ڕاگیراوە.

وتیشی : بەرپرسانی پارێزگاکان خۆیان بڕیار دەدەن کە لە دیکەی شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکاندا نوێژی هەینی بەڕێوەبچێت یان نا.

...........
340